دوواین هه‌وڵ و لیستی یاریزانان و پێكهاته‌ی چاوه‌ڕوان كراوی ئه‌نته‌رناسیۆنالێ
نوشته شده توسط : Honar Pirani

دوواین هه‌وڵ و لیستی یاریزانان و پێكهاته‌ی چاوه‌ڕوان كراوی ئه‌نته‌رناسیۆنالێ

 

یانه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالێ له‌سه‌ر یاریگای جۆزێپی میاتزا میوانداری یانه‌ی سیسكا مۆسكۆـی ڕوسی ده‌كات له‌ یاری چوونی قۆناغی هه‌شتی شامپیۆنزلیگ،،،یاریزانی هێڵی به‌رگری داڤیدێ سانتۆن تاكه‌ یاریزانه‌ كه‌وا به‌شداری له‌و یارییه‌دا ناكات به‌ هۆی پێكان له‌سه‌ر ئاستی چۆك وه‌ هه‌ردوو یاریزان لۆسیۆ و تیاگۆ مۆتا به‌ هۆی وه‌رگرتنی كارتی زه‌رد ڕاگیراون و به‌شداری له‌و یارییه‌دا ناكه‌ن وه‌ هه‌روه‌ها گومان هه‌یه‌ له‌ به‌شداری پێكردنی بالوتێلی له‌و یارییه‌دا.

لیستی یاریزانان….

گۆڵپارێزان : جولیۆ سێزار – فرانسیسكۆ تۆڵدۆ

به‌رگریكاران : مایكۆن دۆگلاس – ماركۆ ماتیرازی – كالدیرۆلا – خاڤیێر زانێتی – ئیڤان كۆردۆبا – ۆڵتێر ساموێل – كریستیان چیڤۆ

ناوه‌ڕاست : عه‌لی سۆلی مۆنتاری – مارێگا – ڕیكاردۆ كواریزما – كرێن – ئێستێبان كامبیاسۆ – دێیان ستانكۆڤیچ – ویسلی سنایدێر

هێڕشبه‌ران : دیێگۆ میلیتۆ – گۆران پاندێڤ – ئارناتۆڤیچ – ساموێل ئیتۆ – دێسترۆ – ماریۆ بالوتێلی

پێكهاته‌ی چاوه‌ڕوان كراو به‌ پێی یاریگا.نێت

جولیۆ سێزار

زانێتی – ساموێل – كۆردۆبا – مایكۆن

ستانكۆڤیچ – كامبیاسۆ – سنایدێر

پاندێڤ – ئیتۆ – بالوتێلی




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 986
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست